کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له‌ شاری تاران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له‌ شاری تاران 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی ساڵی ١٤٠٠ بۆ جارێكی دیكه‌ له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری له‌ شاری تاران كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.

فه‌رهه‌نگیانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پاره‌ی بێ نرخی كۆماری ئیسلامی، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست به‌كرده‌وه‌ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی نیشان دا وو خوازیاری، زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ بوون.