کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی شاره‌كانی سنه‌، ورمێ و كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی شاره‌كانی سنه‌، ورمێ و كرماشان 3

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و موخابراتی شاره‌كانی سنه‌، ورمێ و كرماشان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان له‌به‌رده‌م ناوه‌نده‌كانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و موخابرات كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری و ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كان بوون.