به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی شاری كرماشان له به‌رانبه‌ر بینای گشتی ئه‌و ئیداره‌یه هه‌ڵكه‌وتوو له بلواری بهشتی سێڕای به‌همه‌ن كۆ بوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، خانه‌نشینكراوانی شاری كرماشان بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به زیاد نه‌كردنی حقووقه‌كانیان به‌پێی هه‌ڵاوسان و وه‌رنه‌گرتنی مافه‌داراییه‌كانی دیكه‌یان كۆ بوونه‌وه و تێیدا خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان بوون.