ڕۆژی ڕابردوو، خانه‌نشینكراوانی سه‌رجه‌م سندوقه خانه‌نشینییه‌كان له شاری كرماشان، دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی پلاكارد، سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئێران و كوردستان، خوازیاری به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ئازادی ده‌ستبه‌جێی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی و هه‌روه‌ها دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.
