کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ ئیسفه‌هان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ ئیسفه‌هان 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ شاری ئیسفه‌هان، دژ به‌ نه‌بوونی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی ژیانیان، له‌ به‌رده‌م بینای سندوقی خانه‌نشینكراوانی فولاد كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، ناڕازیان به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌رپایی ڕێپێوانێك، خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، بایه‌خ دانی ڕژیم به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان له‌ سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد بوون.