ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، فه‌رهه‌نگی، موخابرات و زانسته پزشكییه‌كانی كرماشان، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان له به‌رده‌م سندوقی خانه‌نشینكراوانی كشوه‌ری كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی سیسته‌ماتیكی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، بایه‌خدانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران، كۆتایی هاتنی گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ خانه‌نشینكراوانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و بوون.
