ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی سه‌رجه‌م سندوقه خانه‌نشینییه‌كان، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی نارازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشمی “نا بۆ سێداره” و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری “ئازادی ده‌ستبه‌جێی موعه‌لیمان و چالاكانی كرێكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان بوون.
