ڕۆژی ڕابردوو، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له شاری تاران دژ به بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان له به‌رده‌م بینای وه‌زاره‌تی نه‌وت كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم، هه‌ڵكردنی پلاكارد و به‌رپایی ڕێپێوانێك، دژ به ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو خانه‌نشینكراوانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده شه‌منیه‌كان له سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی خانه‌شینكراوان و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌شینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.