کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ئه‌هواز

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ئه‌هواز 3 5

خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ خووزستان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی گوڵان له‌ به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی دا كۆبوونه‌وه‌.

له گه‌رمای سه‌رووی ٤٠ پله‌یی شاری ئه‌هوازدا، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی له‌ به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی دا خۆپێشاندانیان كردووه‌. خانه‌نشینكراوان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.