کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ئه‌هواز

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ئه‌هواز 2 5

خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وتی خووزستان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی گوڵان، له‌ به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی ئه‌هواز كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.

ناڕازیان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی مه‌زایای خانه‌نشینی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.