خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان، له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، تاران، ئه‌هواز و دامغان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی فولاد و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.