کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ئه‌هواز

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ئه‌هواز 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ خووزستان له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی ئه‌مانیه‌ له‌ شاری ئه‌هواز كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ پارێزگای خووزستان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی به‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.