کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ئه‌هواز

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ئه‌هواز 3

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ خووزستان له‌ به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی شاری ئه‌هواز كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.

خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوویان دا خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.