کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ ئه‌هواز و ئیسفه‌هان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ ئه‌هواز و ئیسفه‌هان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ شاره‌كانی ئیسفه‌هان و ئه‌هواز بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ ڕژیم خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی به‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی فولاد و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.