ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی به‌فرانبار، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، ساری، ڕه‌شت و تاران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولادی ئێران، له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕازین و داوا ده‌كه‌ن، بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌یان بۆ دابین بكرێت و بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی هه‌ڵوه‌شێته‌وه. خانه‌نشینكراوان هه‌روه‌ها خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی فولادن و ده‌ڵێن: تا ئه‌و كاته‌ی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت، درێژه به كۆبوونه‌وه ئه‌ده‌ن.