خانه‌نشینكراوانی سندووقی مس ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی جۆزه‌ردان، دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری له تاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجیتیماعی مس خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ سندووقی مس بوون و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ڕاده‌ست كردنی ئه‌و سندووقه به وزاره‌تی ڕیفاه نیشان دا. خانه‌نشینكراوانی ڕایانگه‌یاند ئه‌و سندووقه به په‌رداختی حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانی سه‌نعه‌تی مس دامه‌زراوه و ده‌وه‌ڵه‌ت هیچ مافێكی نییه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و سندووقه بدات.