ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی سدا و سیممای ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان، له شاری تاران كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و توانای دابین كردنی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه، خانه‌نشنیكراوانی ناڕازی خوهازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی هه‌موو داخوازییه‌كانیان بوون.