کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ كوردستان و ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ كوردستان و ئێران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی خه‌رمانان، خانه‌نشینكروانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ شاره‌كانیكرماشان، شوش، ئه‌هواز و تارانله‌ به‌رده‌م بینای ئه‌و ڕێكخراوه‌ كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیم و بەر‌پرسانی په‌یوه‌ندیدار به‌ ژیانی خانه‌نشینكراوان بوون.