کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمین ئیجتماعی له‌ شوش

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمین ئیجتماعی له‌ شوش 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی خه‌رمانان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ شاری شوش دژ به‌ نابه‌رابه‌ری ئابووری و هەر‌وه‌ها جیاكاری له‌ حه‌قده‌سته‌كاندا كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ كاتی كۆبوونه‌وه‌شدا له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمەوەهێرش ده‌كرێته‌ سه‌ریان. ناڕازیان خوازیای لابردنی جیاكاری له‌ حه‌قده‌سته‌كاندا، وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و كۆتایی هێنانی گوشار بۆ سه‌ر چالاكانی سنفی و موعه‌لیمان بوون.