ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له كرماشان، ڕه‌شت، تاران، شووش و ئه‌هواز دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی ئیلاهه حسێن نژاد، كۆماری ئیسلامیان به هۆكاری ئه‌و باروودۆخه زانی و دژ به به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه. ناڕازیان له دروشمه‌كانیان دا داخوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی، چالاكانی سنفی و كرێكاری بوون.