ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی گوڵان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئجتیماعی له شاره‌كانی ئه‌هواز، تاران، شووش و ڕه‌شت بۆ جارێكی دیكه دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا به ئه‌مڕۆ هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌رنجی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه. خانه‌نشینكراوان له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.