ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی گوڵانی ١٤٠٤، خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی، ته‌ئمین ئیجتماعی و موخابرات، له شاره‌كانی تاران، ئه‌هواز و شوش كۆبوونه‌وه و دژ به سته‌م، نابه‌رابه‌ری و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی درووشم بۆ ئازادی به‌ندكراوان و به‌رزركردنه‌وه‌ی پلاكارد دژ به جیاكاری له حه‌قده‌ست و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری پێدانی بێمه‌ی دڕه‌مانی كارامه و مه‌زایا بڕاوه‌كان، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان بوون.