کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند 25

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی خاكه‌لێوه‌، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی كرماشان، تاران، ڕه‌شت، شووش و ئه‌هواز دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان، به‌هره‌مه‌ندبوون له‌ ده‌رمانی خۆڕایی، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.  شایانی باسه‌ كه‌ خانه‌نشینكراوان له‌ دورشمه‌كانیان دا خوازیاری ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی و چالاكانی كرێكاری بوون.