خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان، بۆ جارێكی دیكه له به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له شاره‌كانی ئه‌هواز، ڕه‌شت، شووش و تاران كۆبوونه‌وه.
یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام تا به ئه‌مڕۆ هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه. خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایای خانه‌نشینی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.