ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی ئه‌هواز، شووش، تاران و ڕه‌شت و خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له بووشێهر دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان و وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست دۆخی خراپی ئابووری و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی حكوومه‌ت به كێشه و گرفته‌كانیان نیشان دا. خانه‌نشینكراوانی له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.