کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند 28

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی كرماشان، تاران، ئه‌هواز و شووش بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك بۆ گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ كۆده‌بنه‌وه‌. خانه‌نشینكراوان خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون. شایانی باسه‌ كه‌ خانه‌نشینكراوانی كرماشان دروشمی “ئاهوو ده‌ریایی ئه‌بێ ئازاد بكرێت”یان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌ و خوازیاری ئازادی هه‌موو چالاكانی كرێكاری، سنفی و مه‌ده‌نی له‌ زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون.