کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی له‌ چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی له‌ چه‌ند شاری

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی تاران، ئه‌هواز و شووش بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی دروشمه‌كانی “شه‌ڕئه‌نگێزی كافیه‌، سفره‌كانمان خاڵییه‌”، “‌موعه‌لیمی زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێت”، “كرێكاری زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” و “له‌ ژێر قورسی ته‌وه‌ڕۆم شكاوه‌ ئێسك و پشتمان”یان به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.