کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتماعی له‌ كرماشان و چه‌ند 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١ی ڕه‌زبه‌ر، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی كرماشان، ئه‌هواز و شووش كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری سه‌رنج دان به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون.

خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا به‌ ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داون. خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.