کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی له‌ كرماشان و چه‌ند 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاری كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ له‌ چه‌ند شاری ئێران كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی به‌پێی ڕه‌والی هه‌ر حه‌فته له‌ شاره‌كانی كرماشان، ئه‌هواز، شووش و دزفوول دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌. خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.