ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی له شاره‌كانی كرماشان، ئه‌هواز، شووش و ئه‌راك به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆبوونه‌ته‌وه. خانه‌نشینكراوانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه درهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.
