کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند 6

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له ‌كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه‌ به‌ دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر یه‌كشه‌ممه‌ خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی كرماشان، ئه‌هواز، شووش، ئه‌راك و دزفوول دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه‌. خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیبجتیماعی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.