به‌پێی هواڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له شاره‌كانی ڕه‌شت، ئه‌هواز، كه‌رخه، حه‌وت ته‌په، شووش و شووشته‌ر دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی دروشمه‌كانی “له ژێر باری گرانی، شكاوه پشتی خه‌ڵكی”، “ته‌نیا له‌سه‌ر شه‌قام ده‌گه‌ین به مافه‌كانمان” و “زۆڵم و سیته‌م كافیه، سفره‌كانمان خاڵیه”یان به‌رز كرده‌وه. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.
