ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر چوارشه‌ممه له شاره‌كانی كرماشان و ئه‌هواز ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ڕژیم خوازیای ئازادی “فه‌رزانه زیلابی” پارێزه‌ری به‌ندكراوی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان بوون.
