کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ئه‌هواز و شووش

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ئه‌هواز و شووش

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی مانگی جۆزره‌دان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی ئه‌هواز و شووش بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست سه‌پاندنی سزای ١٨ مانگ زیندان به‌سه‌ر “فه‌رزانه زیلابی” پارێزه‌ری كرێكارانی و خانه‌نشینكراوان نیشان دا.