ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له شاره‌كانی ئه‌هواز، ڕه‌شت و چه‌ندین شاری دیكه، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان، كۆتایی هاتنی جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان، ئازادی ده‌ستبه‌جێی خانه‌نشینكراوانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان بوون.
