ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و كشوه‌ری له شاره‌كانی كرماشان و شوش، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و به‌رپایی چه‌ند ڕێپێوان، خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان، پێدانی حه‌قده‌ت و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر ناڕازیان، ئازادیی ده‌ستبه‌جێی خانه‌نشینكراوانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.
