کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ ئێران

كۆبوونهوهی خانهنشینكراوانی تهئمینی ئیجتماعی له ئێران 2

 

ڕۆژی ڕابردوو، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ شاره‌كانی شوش، ئه‌هواز، تاران و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران، دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان له‌ سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی، ئازادی ده‌ستبه‌جێی خانه‌نشینكراوانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان بوون.