کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

كۆبوونهوهی خانهنشینكراوانی تهئمینی ئیجتماعی و موخابرات له شارهكا

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی،خانه‌نشینكراوانی موخابرات و ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ چه‌ندین شاری كوردستان و ئێران، دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ شاره‌كانی كرماشان، مه‌ریوان، سنه‌، شوش، ئه‌هواز، تاران، هه‌مه‌دان، گیلان، ڕه‌شت و چه‌ند شاری دیكه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕۆژیم به‌ دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دۆخی ژیانیان له‌ خراپیدایه‌. له‌ به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كاندا خانه‌نشینكراوان خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌ست، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، كۆتایی هاتنی گوشاره‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان له‌ سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ خانه‌نشینكراوانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو بوون.