کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ پارێزگای خوزستان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ پارێزگای خوزستان 2

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی پارێزگای خوزستان له‌ شاره‌كانی شوش و ئه‌هواز دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كان به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان، خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌ست، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان له‌ سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی و ئازادی ده‌ستبه‌جێ هه‌موو خانه‌نشینكراوانی به‌ندكراو بوون.