ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی به‌شه جیاوازه‌كانی پارێزگای گیلان دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی له شاری ڕه‌شت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خانه‌نشینكراوان به خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ڕژیم نیشان داوه و به وتنه‌وه‌ی دروشمی “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت”، خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی بیمه‌ی ته‌كمیلی و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.