ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی شاره‌كانی شووش، حه‌وت تپه و كه‌رخه‌ی سه‌ر به ئوستانی خووزستان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی هاوسانسازی ٢٥٪ی ساڵی ١٤٠٠، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی هاوسانسازی ساڵی ١٤٠١، په‌رداختی جێژنانه، جێبه‌جێكرانی ماده‌ی ٨٩ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و دابینكردنی ده‌رمانی بێ به‌رامبه‌ر، به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی كانوونی خانه‌نشینكراوانی شارستان و ڕاده‌ست نه‌كردنی بانكی ڕیفاه به به‌شی خسووسی به‌پێی ئه‌سڵی ٤٤ی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاتن.