کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌شنینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و خوزستان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌شنینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و خوزستان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و شاره‌كانی شووش و حه‌وت ته‌په‌ی خوزستان دژبه‌ خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی به‌ دروشمی “ته‌نیا له‌ سه‌ر شه‌قام ده‌سته‌به‌ر ئه‌بێت مافه‌كانمان” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابین نه‌كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی ده‌ربڕی.