کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌شنینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و موخابراتی كرماشان و سنه‌

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌شنینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و مۆخابراتی كرماشان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و شیركتی موخابراتی شاره‌كانی كرماشان و سنه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێنه‌كرانی داواكارییه‌كانیان له‌به‌رده‌م بینای ئه‌و شیركه‌ته‌ كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كرماشان له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ و خانه‌نشینكراوانی موخابراتی كرماشان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م شیركه‌تی موخابراتی ئێران له‌ شاری تاران خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون. له‌ شاری سنه‌ش خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی موخابرات به‌ كۆبوونه‌وه‌ و به‌وتنه‌وه‌ی دروشم له‌به‌رده‌م بینای شیركه‌تی مۆخابراتی ئۆستان، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وی‌ ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و به‌كرده‌وه‌درهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی بوون.