ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ، جوتیارانی پارێزگای کرماشان کە ئەمساڵ زەویەکانیان بۆ چاندنی تەماتە تەرخان کردووە، بەرامبەر بە گرانیی کەرەستەی بەرهەمهێنان، سیاسەتی نرخ دانان و کەمیی ڕێژەی کڕینی ئەم بەرهەمە ناڕه‌زایه‌تییان دەربڕی.
به‌وته‌ی كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی، کۆمپانیای ڕۆژین، نرخی ساڵی نوێی ٣٤٠٠ تمەن ڕاگەیاندووە کە ٤٠٠ تمەن لە ساڵی ڕابردوو کەمترە. ئەوە لە كاتێكدایە كه ئەم کۆمپانیایە تەماتەی خوزستانی بە نرخی ٤٧٠٠ تمەن ده‌كڕێت. جێگای ئاماژه‌یه كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش كه‌شاوه‌رزانی بۆكان و پیرانشاریش دژبه نه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی بوو.