تووشبووانی نه‌خۆشی اس.ام.ای، ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان بۆ جارێكی دیكه له شاری تاران كۆبوونه‌وه و داوایان كرد ده‌رمانیان بۆ دابین بكرێت.
تووشبووانی نه‌خۆشی اس.ام.ای هه‌موو جارێك له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی بێهداشت خۆپێشاندان ئه‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه له جیاتی دابینكردنی ده‌رمان، به بێشه‌رمییه‌وه ده‌ڵێن: ٤٠٠ قه‌ڵه‌م ده‌رمانی گشتی و ١٠٠ قه‌ڵه‌م ده‌رمانی تایبه‌ت ده‌س ناكه‌وێت. نه‌بوونی ده‌رمان له ده‌رمانخانه‌كان له حاڵێكدایه كه زۆربه‌ی ده‌رمانه نایابه‌كان به فراوانی له بازاڕی ڕه‌ش دا كه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه سه‌رپرشتی ده‌كرێت، به چه‌ند به‌رابه‌ری نرخه‌كه‌ی ده‌س ئه‌كه‌وێت.