ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له تاڵانكراوانی شیركه‌ته‌كانی “ڕه‌زایه‌ت خودڕو” و “ته‌راوه‌ت نوین” له تاكستان، له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌ندامێكی سپای پاسداران به ناوی “محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فاری” و خاوه‌ن شیركه‌تی “ڕه‌زایه‌تی خودڕو” له ئوستانی قه‌زوێن، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش بڕه پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵك وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتومبێلیان ڕاده‌ست بكات به‌ڵام، ماشینه‌كانی ڕاده‌ست نه‌كردووه و پاره‌ی خه‌ڵكیشی به تاڵان بردووه و ئێستا وڵامده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵك نییه.