به‌یانی شه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، به‌ڕێوه‌به‌رانی كانوونه‌كانی پارێزه‌رانی ئێران به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی به‌نێر له‌به‌رده‌م ساختمانی شۆرای نیگه‌هبان له تاران كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ پێدانی مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئابوورییه‌وه نیشان دا.
چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش مه‌جلیسی ڕژیم بڕیارێكی ده‌ركرد بۆ پێدانی مۆڵه‌ت به پارێزه‌ران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئابووری و سه‌ربه‌خۆیی كانوونی پارێزه‌رانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌و كرده‌وه‌ی ڕژیم كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای پارێزه‌رانی ئێرانی لێكه‌وته‌وه و له چه‌ند شاری ئێران پارێزه‌ران خۆپێشاندانیان كرد. له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه دا هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ناڕازیان و مۆبایلی ژماره‌یه‌ك له خۆپێشانده‌رانیان زه‌وت كرد و ڕێگه‌یان نه‌دا بچنه نێو ساختمانه‌كه‌وه.