ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری، له‌شكه‌ری، ته‌ئمیین ئیجتیماعی و موخابراتی كرماشان به‌پێی بانگه‌وازێك كه له ڕۆژانی ڕابردوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرابوو، له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی ته‌میین ئیجتیماعی و كیشوه‌ری له ئه‌هواز و تاران له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كردووه. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.