ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری ئیلام بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاره‌داری ئیلام ماوه‌ی پێنج مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كێشه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ساز كردووه و ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.