ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، حیزبی كۆمۆنیستی یوونان خۆپێشاندانێكی به‌ربڵاوی له شاری “ئاتن” ده‌ست پێكرد و هه‌زاران كه‌س به‌شداری ئه‌و خۆپێشاندانه به وتنه‌وه‌ی دروشمی “نا بۆ شه‌ڕی ئه‌مپریالیستی” و “كۆتایی بێنن به ئه‌ندام بوونی یوونان له ناتۆ” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سیاسه‌ته‌كانی ناتۆ و ڕووسیه ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه، له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی ئا‌مریكا و ڕووسیه كۆبوونه‌وه و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ناتۆ له ناوچه‌كه بوون. بهشداربووران ده‌ستدرێژییه‌كانی ڕووسیه‌یان بۆ سه‌ر وڵاتی ئۆكراین به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئه‌وه بوون كه پووتین ده‌ستبه‌جێ هێرشڕكانی ڕابگرێت. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها خوازیاری چالاكی به‌رینی حیزبه كۆمۆنیسته‌كانی دۆنیا بۆ به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چینی كرێكار بوون.